عیراق زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران گەرەنتی كراوە، وەزارەتی دارایی-ش دەڵێت: “پێش جەژن مووچە دەدرێت”.

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران گەرەنتی كراوە، وەزارەتی دارایی-ش دەڵێت: “پێش جەژن مووچە دەدرێت”.

عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی ڕایگەیاندووە، “مووچەی ئەم مانگەی‌ فەرمانبەران بەتەواوی گەرەنتی كراوە، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی پلان و میكانیزمی خۆی ئاشكرا نەكردووە بۆ دابەشكردنی”.

وتیشی، “دواكەوتنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە بووە لەپەسەندكردنی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی و دواكەوتنی ئاگاداركردنەوەی بانكەكان لەلایەن بانكی ناوەندی و وەزارەتی داراییەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەم مانگە و مانگی داهاتوو بەپێی خشتەی وەزارەتەكان مووچە دابەشدەكرێت و هیچ گرفتێك بۆ مووچە نایەتە پێشەوە.

لای خۆشیەوە، بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای كردووە، كە بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی تەمموز (7)ی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

 

Source:خەلک

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا