پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شوفێرانى هێڵى گه‌راجى به‌غداد “تێرمیناڵى نوێى سلێمانى” له شارى سلێمانى ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى بڕیارێكى ده‌ركردووه كه به‌پێى بڕیاره‌كه ته‌نها بۆمان هه‌یه له ناو گه‌راج بۆگه‌راج “واته له‌سه‌نته‌رى شارى سلێمانى بۆ گه‌راجى به‌غداو به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رنشین باربكه‌ین” و بۆمان نیه له‌رێگادا سه‌رنشین باربكه‌ین یان دایبه‌زێنین. ده‌شڵێن ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى یاسایه.
سه‌رپه‌رشتیارى هێڵى گه‌راجى به‌غداد به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئێمه 29 شوفێری پاسین له‌م هێڵه‌دا كارده‌یكه‌ن به‌بڕیارێكى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى نان بڕاو كراوین.
سه‌رپه‌رشتیارى هێڵى گه‌راجى به‌غداد ده‌ڵێت، ئێمه وه‌كو پاسى ته‌رمیناڵى سه‌ره‌كى سلێمانى نزیكه‌ى دوو ساڵه گواستراوینه‌ته‌وه بۆ تێرمیناڵى نوێ كه تێرمیناڵێكى نوێ و هاوچه‌رخه و به‌شێوازێكى مۆدێرن دروستكراوه، ئێمه كێشه‌و گیروگرفتمان ئه‌وه‌یه دواى گواستنه‌وه‌مان، ئه‌م شه‌قامه گشتییه و به‌پێى یاساى گواستنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌روونى ئاماژه به شه‌قامه گشتییه‌كان ده‌كات، كه ده‌ڵێت له‌شه‌قامه گشتییه‌كان هه‌موو پاسه‌كان ده‌توانن سه‌رنشین سه‌ربخه‌ن و دایبه‌زێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانییه‌وه ئێمه به‌نووسراوێك رێگریمان لێكراوه به‌وه‌ى ناتوانین سه‌رنشین باربكه‌ین و داى به‌زێنین، له‌م شه‌قامه گشتییه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و یاسایه كه ده‌كراوه.
وتیشى: ئێمه له ساڵانى حه‌فتاكانه‌وه كه گه‌راجى به‌غدا دروستكراوه تۆمارین و ساڵانه باج و رسومات ده‌ده‌ین و بۆ گواستنه‌وه‌ى كارتێكى هێڵ 500 هه‌زار ده‌ده‌ین و بۆ هه‌ر رۆژێك دواكه‌وتن له كاتى تازه‌كردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى كارتى هێڵ ده‌بێت 100 هه‌زاردینار بده‌ین، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى تۆمارین وه‌ئه‌م پاسانه بژێوى ده‌یان خێزانى له‌سه‌ره، ئێستا به‌بڕیارێكى به‌رێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى نان بڕاوكراوین، كه بڕیاره‌كه‌ى پێچه‌وانه‌ى یاسایه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌وكاته‌وه‌ى هاتووینه‌ته‌ئێره له 28-9-2022 بڕیاره‌كه‌مان به‌ده‌ستگه‌شتووه وه چه‌ندین جار تووشى گیروگرفت بووین و كێشه‌مان بۆ دروستبووه له‌گه‌ڵ شوفێرى هێڵه‌كانى تر. وه چه‌ندین دۆسیه‌مان هه‌یه له بنكه‌ى پۆلیس.
جەختیش ده‌كاته‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و نایاساییه‌ى به‌رامبه‌رمان كراوه نه‌مێنێت و مافى خۆمان به‌پێى یاسا وه‌ربگرین.