ڕاوێژکاری سودانی: دەوڵەت ئابووری عێراق دیاریدەکات نەک دەڵاڵی دوکانەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەوڵەت ئابووری عێراق دیاریدەکات نەک دەڵاڵی دوکان و شەقامەکان.

هیشام روکابی، راوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، شەڕی حکومەت دژی مامەڵەکار و بازرگانانی دراوی قورس پاڵپشتی سیاسیی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە و بەم نزیکانە یەکلادەکرێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، پڕۆسەی کۆنترۆڵکردنی مامەڵە بازرگانییەکان بەپێی پێوەرە جیهانییەکان بەردەوامە، وتیشی، “دینار ڕوبەڕوی قۆرغکاری دەبێتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، 7ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای عێراقی بۆ پرسی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار سەردانی ئەمریکا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا