پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە بەغدا سێ تەقینەوە روویاندا، کوژراو و بریندار هەن.
کەمێک لەمەوبەر لە بەغدای پایتەختی عێراق سێ تەقینەوە روویاندا.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج لە ناوچەی مەشتەل، لە رۆژهەڵاتی بەغدا، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.
لای خۆیەوە حزبوڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دوو سەرکردەیان لە ناوچەی مەشتەل کوژران.