پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە6ی شوبات، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەرەکانی عێراق و لەگەڵ ماددەکانی دیکەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، کەشتییەکی بارهەڵگر بە 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندییەوە گەیشتە بەندەری ئۆم قەسری سەر بە پارێزگای بەسرە و تیمێکی پشکنینی تاقیگەیی سەر بە کوالێتی کۆنتڕۆڵ بەمەبستی وەرگرتنی سامپڵ و ئەنجامدانی پشکنین بۆ جۆری برنجەکە چوونەتە سەر کەشتییەکە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی تەواوکردنی پشکنینەکان و دڵنیابوونەوە لە جۆرەکەی کە بۆ خواردن شیاوە، نموونەی برنجەکە بۆ تاقیگەکانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە بەغدا نێردراوە، دوای دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکان دەست بە داگرتنی برنجەکە دەکرێت و بۆ پارێزگاکان دەگوازرێتەوە، بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.
هاوکات، لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی ماددەخۆراکییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا برنجەکە بە هاوڵاتیان دەدرێت.