سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە5ی شوبات، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران گەیشتە بەغدا.

عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەغدا و لەلایەن عیسام سەعدی، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بۆ بەغدا یەک ڕۆژ دەخایەنێت و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراق دەکەوێت.

هاوکات، بڕیارە عەلی ئەکبەری لەبارەی دۆسیەی ئەمنی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا