پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لەسەر رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکئەپ نیسان و لۆرییەکی باڵهەڵگردا روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە برای یەکترن و شەشی دیکەش بریندار بوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن سەرنشینی پیکئەپەکە بوون و بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی، لە سلێمانییەوە بەرەو قەزای دەربەندیخان بەڕێکەوتبوون.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی هەستیاریی و سەختی برینەکانیان، نەتواندراوە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بگوازرێنەوە و رەوانەی دەربەندیخان کراون و لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.