لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکاوە بۆ عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەشاری قائیم، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا لیژنەیەک پێکدەهێنێت.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەشاری قائیم، لیژنەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا پێکهێنا.

ڕوونکراوەتەوە، لەلایەن لیژنەکەوە ڕاپۆرتی خێرا لەسەر ڕووداوەکە ئامادەدەکەن و ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

لەکاتێکدا، دوێنێ شەو هەینی2ی شوبات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەستپێکرد و شوێنەکانی سەر بەهێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری کردە ئامانج و زیانی گیانی لێکەوتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا