پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی، لە بەرامبەر هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ده‌كات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه شوێنه سه‌ربازیی و مه‌ده‌نییه‌كانی عێراقی كرده ئامانج، بانگهێشتی دەیڤید پێركر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ده‌كات و یاداشتێكی فه‌رمی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌مریكای پێده‌گه‌یه‌نێت.
لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکیدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوایین ساتەکانی شەوی هەینی، لەنێو عێراق و سووریا هێرشیان کردە سەر پێگەی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تاران.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، 16 کەس کوژراون و 25ی دیکەش بریندار بوون کە هاووڵاتی مەدەنیشان تێدایە.