داهاتی مانگی رابردووی پارێزگای سلێمانی 21 ملیار دینار بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی مانگی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاترە لە 21 ملیار دینار.

ئەمڕۆ هەینی، 2ـی شووباتی 2024، پێگەی شەفافییەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوەی داهاتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، داهاتی مانگی 1ـی ساڵی 2024ـی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕینی بڵاوکردەوە.

داهاتی مانگی رابردووی ئەو ناوچانە بریتییە لە 21 ملیار و 23 ملیۆن و 835 هەزار و 658 دیناری عێراقی. لەو بڕە پارەیەش 17 ملیار و 710 ملیۆن و 38 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینەیە و 3 ملیار و 313 ملیۆن و 797 هەزار دینار بەشێوەی چەکە و مقاسە سفرە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا