خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە و سبەی هەینی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی پارەکەی بەغدای بۆسەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیانی راگەیاند و دەڵێت، “سبەی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 1-2-2024 رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( 618 ) ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کەدەکاتە تەنها( 65 ٪ ) کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی (325) ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، لە رۆژی هەینی 2-2-2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم، خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە کە رۆژی هەینی رێکەوتی 2-2-2024 دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 8-2-2024 بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

May be an image of map and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا