كونسوڵی گشتی ئەمەریكا سەركۆنەی هێرشەكەی سەرهەولێرو كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرەخۆشی وڵاتەكەم بە كەسوكاری قوربانییانی هێرشە سەرەڕۆییەكانی ئێران بۆسەر هەولێر رادەگەیەنم. گوتیشی: “ئیدانەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەم”.

رۆژی یەكشەممە 28ی كانوونی دووەمی 2024، لە قەزای شێخان لە میانەی لێدوانێكی رۆژنامەنووسی مارك سترۆ كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وڵاتەكەی بە توندترین شێوە سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكات كە كراونەتە سەر شاری هەولێر و كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی.

سترۆ دەڵێت: وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە توندترین شێوە “سەركۆنە” و سەرەخۆشی لە قوربانییانی هێرشە “بێباكەكان” و “ترسناكەكانی” ئێران بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی دەكات.

هەروەها راشیگەیاند، ئەو هێرشانە پێشێلكارییەكی ئاشكران بۆسەر سەروەری خاكی عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی چۆن بتوانرێت بە باشترین شێوە وەڵامی ئەو هێرشانە بدرێنەوە.

دەشڵێت: ئێمە بە هەمان شێوە بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەین كە كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا