وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: بەرهەمهێانی غازی سرووشتی و وزەی کارەبا ئاسایی بووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، بەرهەمهێانی غازی سرووشتی و وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

ئەمڕۆ شەممە، 27-01-2024، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرهەمهێانی غازی سرووشتی و وزەی کارەبا لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

بەوتەی ئەحمەد موفتی، ئەو هێرشەی رۆژی پێنجشەممە کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کاریگەریی هەبوو لەسەر بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا. لەمەشدا تەنها هاووڵاتییان زەرەمەرمەند بوون، کارمەندانی کێڵگەکە توانییان بە پیشەییانە و لە کاتێکی کەمدا کێشە تەکنییەکان چارەسەربکەن.

کاتژمێر 10:30ی شەوی پێنجشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2024، بە چەند کاتیۆشایەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. بەهۆی هێرشەکەوە، هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا