زۆرینەی سویسرییەكان دەنگیان بە قەدەغەكردنی پەچەدا

پۆڵەتیك پرێس

زۆرینەی بەشداربوانی راپرسییەكانی سویسرا دەنگیاندا لەسەر ئەوەی لە وڵاتەكەیاندا قەدەغەی بەكارهێنانی پەچە بكرێت.

راپرسییەكە لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە دەستی پێكردو لەئێستا بەپێی ئەنجامەكان 51.2%ی بەشداربوون دەنگیاندا لەسەر ئەوەی بەكارهێنانی پەچە قەدەغە بكرێت، هاوكات 48.8% بەشداربوان لەگەڵ ئەوەدا بوون قەدەغە نەكرێت.

بەو بڕیارەش سویسراش چووە پاڵ ئەو وڵاتانەی دیكەی ئەوروپا كە لەم ساڵانەی دوایدا پۆشینی پەچەیان قەدەغەكردووە.

لەبارەی ئەنجامەكانیشەوە ماركوچیسا سەرۆكی پارتی گەلی سویسرا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، لە وڵاتەكەیاندا ئیسلامی رادیكاڵییان ناوێت.

پێشتریش لە ساڵی 2009پارتەكەی ماركوچیسا لە پشت ئەو جوڵەیە بوو كە دروستكردنی منارەی نوێی لە سویسرا قەدە‌غە كرد.

لەلایەكی دیكەوە گروپی ئیسلامی سویسرا کە خۆی بە داکۆکیکاری موسڵمانانی ئەو وڵاتە دادەنێت، نیگەرانە لە ئەنجامی ریفراندۆمەکە و ئەمڕۆی بە “رۆژێکی تاریک بۆ موسڵمانان” وەسفکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا