کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆو سبەی خستەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو، رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچەهەور دەبێـت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچەهەور دەبێت، سبەی یەکشەممە ئەگەری درووستبونی تەمێکی سووک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچەی گەرمیان 21 پلەى سیلیزیەو گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت و حاجی ئۆمەرانیش بە نۆ پلەی سیلیزی ساردترین ناوچە دەبێت.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەم شێوەیەن:

هەولێر :17

سلێمانی : 16

دهۆک : 16

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 17

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 9

گەرمیان : 21

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا