پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر ڕێگای کەلار_مەرزی پەروێزخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوو ن.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا مینی پاس – کیا بارهەڵگر، لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرکە و پێنج سەرنشین برینداربوون، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
ئەوەشهاتووە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕودانی ڕووداوەکە.