کاردۆ محەمەد: ئامانجمان له‌ دووەم کۆنفرانسی گۆڕان‌ رێكخستنه‌وه‌یه

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاره‌كانی دوه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌ه‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌درێت، ده‌توانرێت بڕیار له‌باره‌ی هه‌مو ئه‌و پرسانه‌وه‌ بدرێت كه‌ بونه‌ته‌ هۆی شكستی گۆڕان و پاشه‌كشه‌كردنی و ئامانجمان له‌م كۆنفرانسه‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌.

كاردۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای دوه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: له ‌ماوه‌ی كاركردنی كۆنفرانسی یه‌كه‌م بۆ ئێستا چه‌ندین وێستگه‌ی له‌ كاری سیاسی و به‌ره‌وپێشچون و داهێنان له‌ ئه‌زمونی گرنگ بۆ ژیانی سیاسی هێناوه‌ته‌دی، ئێستاش له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ كارنامه‌یه‌ك كه‌ ده‌ربڕی خواست و ویستی ئیراده‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌ و خۆی له‌ نوێنه‌راكانی ده‌بینێته‌وه‌ به‌ نزیكه‌ی زیاتر له‌ 800 کەس به‌شداری ده‌كه‌ن و كارنامه‌كه‌شی خۆی له‌ راپۆرتێك ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵسه‌ندكانی كاری رابردوی بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ هه‌یه.

ئەرکەکانی کۆنفرانسی نیشتمانی بریتین لە، نوێکردنەوەی بەرنامەی سیاسی لە بوارە جیاوازەکاندا، پێداچونەوە بە دەستوری رێکخراوەیی، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنی پلاتفۆرمەکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگا و هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەڵسەنگاندنی ئەدای تیمەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانی لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانی؛ پارێزگا، هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، هەڵسەنگاندنی ئەدای جڤاتی نیشتمانی لە چەند ساڵی رابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا