کۆمکاری عەرەبی لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە17ی کانونی دووەم، عێراق لەڕێگای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە داوای لە کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشی ئێران بۆ هەولێر دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام بدات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ چوارشەممە عێراق داوای لە ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی کردووە بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بۆردومانەکەی ئێران کە شاری هەولێری کردە ئامانج دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەکرد، دانیشتنەکەی کۆمکاری عەرەبی بەمەبەستی ڕاوێژ و هەماهەنگی و سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بەڕێوەدەچێت.

لەکاتێکدا، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ئەم هەفتەیە، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو سوپای پاسدارانی ئێران 10 مووشەکی بالیستییان ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد، لەئەنجامدا چوار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و شەشی دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا