پێشبینی دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا بەهای 100 دۆلار ببێت بە 140 هەزار دینار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەكی كاروباری ئابوری دەڵێت، ئەو هەنگاوانەی لەلایەن بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقەوە گیراونەتەبەر بونە هۆكار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، چاوەڕوانیشدەكرێـت لەچەند رۆژی داهاتودا بەهای 100 دۆلار بگاتە 140 هەزار دینار.

نەبیل تەمیمی، شارەزای ئابوری دەڵێت، دابەزینی بەهای دۆلار لەم دواییانەدا بەهۆی ڕێوشوێنە حكومییەكانی بانكی ناوەندییەوە بوو، لەوانە مامەڵەكردن بە یۆرۆ و درهەمی ئیماراتی لە بازرگانی و گواستنەوەی دەرەكیدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆلار بەرامبەر بەدینار لە دابەزین بەردەوام دەبێت، بەڵام پێویستی بە كات هەیە بۆئەوەی بگاتە نرخی فەرمی، هەروەها حكومەت دەبێت بەردەوام بێت لەو ڕێكارانە بە مەرجێك ڕێكاری كاتی نەبن، چاوەڕوانیشدەكرێت لە ماوەی داهاتودا 100 دۆلار بگاتە 140 هەزار دینار و سەقامگیری بەخۆوە ببینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا