پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی بەکارهێنانی وشەی ”ئیسرائیل” لە دامودەزگا میدیاییەکانی عێراق قەدەغە دەکات و داوادەکات لە شوێنی ئەو، وشەی “کیانی زایۆنی” بەکاربهێندرێت.
بەگوێرەی بڕیارێکی کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی حکومەتی عێراق کە بەرواری 21ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023ـی لەسەرە، بەکارهێنانی وشەی “ئیسرئیل” لە تەواوی دەزگا راگەیاندنەکان و میدیاکانی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکات.
لە بڕیارەکەدا کە ئاراستەی ”تەواوی دەزگا میدیاییەکان” کراوە هاتووە، “بە پشت بەستن بەو دەسەڵاتانە کە لە بواری راگەیاندن و پەیوەندی و پێماندراوە و کارکردن بە مادەی یەکەم لە بڕیاری ژمارە 1ـی ساڵی 2022، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی دەستەواژەی ‘ئیسرائیل’ لە میدیاکانەوە”.
داواش دەکات لەبری ئەو دەستەواژەیە، وشەی “کیانی زایۆنی” بەکاربهێندرێت.
هۆکاری بڕیارەکەی کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بۆ “رووداوەکانی ئەم دواییانەی فەڵەستین و توندوتیژی دووژمنکارانەی ئیسرائیل دژ بە هاوڵاتییانی کەرتی غەززە” دەگەڕێتەوە.