ئێستا گەیشت.. بڕیاری نوێ لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە

پۆڵەتیک پرێس:
بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات، بڕیاریشیدا ھەموو داواکاری خوێندکارانی ٢٧ زانکۆ جێبەجێ بکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ سەعات لەگەڵ سەرجەم نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ١٤ شار و قەزا و ناحیە کە بریتی بوون لە زانکۆ و پەيمانگاکانی (سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە، شارەزوور، كەلار، كفری، خانەقین، ڕانیە، قەڵادزێ، كۆیە، چەمچەماڵ، سەیدسادق، چوارتا، دوكان، دەربەندیخان) لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و دوای گوێگرتن لە داواکاری ھەموویان، بڕیاریدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات و بڕیاریشدا بێ بەرامبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی دەرەوەی شار و بەشەناوخۆییەکان دابین بکات، بڕیاریشیدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بە ئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندکاران دابین بکات.

یەکێکی تر لە بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوورخستنەوەی دەستی حزبە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، دڵنیایشیدا بە خوێندکاران کە کوالێتی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و داھێنەر باشتر بکرێت.

هاوکات پۆڵەتیک پرێس زانیویەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پێداویستی گرنگی بە خوێندکاران داوە، لەوانە بەڵێنی دروستکردنی کارت بۆ کۆگا و مارکێتەکان بۆئەوەی داشکاندن بۆ خوێندکارەکان بکرێت، هاوکات دروستکردنی بنکەی تەندروستی بۆ خوێندکاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا