توركیا یاریزانێكی ئیسرائیل بە فڕۆكەیەكی تایبەت رەوانەی وڵاتەكەی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریزانێكی ئیسرائیل كە یاری بۆ یانەی ئەنتاڵیا سپۆر دەكرد، لە یارییەكی شەوی رابردوودا بەهۆی رەفتارێكییەوە دەستگیركرا و بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی درا، بە فڕۆكەیەكی تایبەت دەگەڕێندرێتەوە ئیسرائیل.

شەوی رابردوو، 14ی كانوونی دووەمی 2024، یاریزانی تۆپی پێی ئیسرائیلی ساگیڤ جێهیزكیل، كە یاری بۆ یانەی ئەنتاڵیاسپۆر دەكات، لە چوارچێوەی یارییەكانی 20ـەمین هەفتەی خولی سوپەری جامی پاڵەوانەكانی توركیا كە بە “ترێندیۆڵ” ناسراوە، لە یاری نێوان ئەنتاڵیاسپۆر بەرامبەر ترابزۆن سپۆر گۆڵێكی كرد.

ئەم یاریزانە ئیسرائیلییە لە كاتی خۆشی دەربڕیندا چووە بەردەم كامێراكانی یاریگاكە و لە باندجی دەستیدا نووسیبووی (100 رۆژ – 7-10) وەك ئاماژەیەك بۆ 100 رۆژی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.

رەفتارەكەی ئەم یاریزانە ئیسرائیلییە، كاردانەوەیەكی زۆری لەناو یاریگا و دواتر لە سۆشیاڵ میدیا و راگەیاندنەكانی توركیا لێكەوتەوە، بۆیە لەسەر راسپاردەی داواكاری گشتیی كۆماری، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو. راستەوخۆ دوای فیكەی كۆتایی یارییەكە دەستگیركرا و دوای وەرگرتنی وتەكانیشی بەمەرجی دیپۆرتكردنەوەی، ئازادكرا. بڕیارە ئەم یاریزانە ئەمشەو بە فڕۆكەی تایبەت بگەڕێتەوە وڵاتەكەی.

ئاڵكان ئێڤرەن، جێگری سەرۆكی یانەی ئەنتاڵیاسپۆر و وتەبێژی راگەیاندنی یانەكە، رایگەیاند، دوای یارییەكە بە بڕیاری ئەنجوومەنی كارگێڕی یانەكە، جێهیزكیل دەركراوە و رێكاریە یاساییەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی درێژەی هەیە.

دوای بڕیارەكە، ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، توركیا لە پرسی مافەكانی مرۆڤ و تەنانەت وەرزشیشدا بووەتە دیكتاتۆریەتێكی رەش. 100 رۆژە 136 بارمتەی بێتاوانی ئیسرائیل لەژێر دەستی گرووپی تیرۆریستی حەماس گیراون، ئەم یاریزانەمان ویستی لە رێگەی ئەم گۆڵكردنەوە، هاوسۆزی بۆ كەسوكاری بارمتەكان نیشان بدات. بەڵام هەواڵی دەستگیركردنیمان پێگەیشت ئەمەش تاوانێكی زەق و كولتووری رق و كینەیە. بانگهێشتی هەموو جیهان دەكەم بۆ ئەوەی سەركۆنەی بڕیارەكە بكەن و سزای توركیا بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا