دابەشکردنی نەوتەکەی بەغدا دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ سێشەممە16ی کانونی دووەم، ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابینکراوە لە قەزەی پشدەر دابەش بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، پرۆسەی دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابینکراوە لە سنووری قائیمقامیەتی قەزای پشدەر دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی نەوتەکە لە قەزای پشدەر بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە ساردەکانی ئەو سنوورە دەستپێدەکات.

ڕوونیکردەوە، هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی بە 60 هەزار دیناری عێراقی پێدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا