رۆحانی: سورین لەسەر هەماهەنگیمان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمى

پۆڵەتیك پرێس

سەركۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوامە لە هەمانگییەكانی بۆ كاركردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

حەسەن روحانی سەركۆماری ئێران رایگەیاند، ساڵی 2016 بەویستی خۆیان بەشدارییان لە رێككەوتنی ئەتۆمی كرد، بەڵام دوای دوو ساڵ كاركردن بە رێككەوتنەكە هەڵپەسێردرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، سورن لەسەر كاركردن لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەوەش لەپێناو ئەنجامدانی ئەركەكانی ئاژانسەكەو كاری هاوبەش.

وتیشی، “گفتوگۆ و دانوستان باشترین چارەسەرە بۆ كێشەكان و پێویستە لە هەڕەشەو فشار خستنە سەر یەكتر دوور بكەوینەوە”.

رۆحانی بەپێویستیزانی، ئەنجومەنی ئاسایشی دژ بەكارەكانی ئیدارەی پێشوی ئەمریكا بوەستێتەوەو وڵاتەكەشی ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی ئێستا هەن و هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات.

ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی ٥+١ كە بریتیبوون لە ئەمریكا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین، ئەڵمانیا و یەكێتی ئەوروپا رێككەوتننامەیەكی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژۆ كرد.

بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ و لە قۆناغی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریكا تاكلایەنە لە رێككەوتننامەكە كشایەوە و دووبارە سزاكانی بۆ سەر ئێران دەست پێكردەوە.

دوای بوونی جۆ بایدن بەسەرۆكی، ئیدارەی نوێی واشنتۆن ئاشكرایكرد كە ئەگەر ئێران تەواوی ئەركەكانی ناو رێككەوتننامەكە جێبەجێ بكات ئەوا ئەمریكاش هەمانكار دەكات و ئامادەیە كۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا