بەرهەم ساڵح یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك كۆماری عێراق یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقی پەسەندكردو ڕایگەیاند، هه‌ر حکومه‌تێک به‌رئه‌نجامی راسته‌قینه‌ ئیرادەی خەڵک نەبێت سەرکەوتوو نابێت.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەكاتی پەسەندكردنی یاساكەدا لە وتارێكدا رایگەیاند، دزینی دەنگی هاوڵاتی و دزینی پارە و داهاتی گشتی پێكەوەگرێدراون.

دەشڵێت، “بەپێی ئەرکی دەستووریم یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم په‌سه‌ند کرد. ئەوەش بە هیوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و دور له‌ساخته‌کاری و دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر گەلێك حكومەت و دەسەڵاتداران بەنوێنەری خۆی نەزانێت، ئەوا ئەمڕۆ بێت یان سبەی رێگایەكی تر دەدۆزێتەوە بۆ سەندنەوەی مافی زەوتكراوی خۆی.

پێشتر یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق زۆرترین مشتوكڕی لایەنەكانی لێكەوتەوە، چونكە بەپێی یاسای هەمواری نوێ، هەڵبژاردنەكان بەسیستمی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت.

لەماوەی رابردوشدا پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی یاساكەی پەسەندو رەوانەی سەرۆك كۆماری كرد، هەرچەندە هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار پەسەندی نەكات و رەوانەی پەرلەمانی بكاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح یاساكەی پەسەند كرد.

پێشتریش مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتووی وەك رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا