سبەینێ وەفدێکی کۆمسیۆن سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە14ی کانونی دووەم، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن وەفدێکی باڵای کۆمسیۆن سەردانی هەرێم دەکات.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، سبەینێ دووشەممە15ی کانونی دووەم، وەفدێکی باڵای کۆمسیۆن بەمەبەستی دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وەفدەکە پێشنیارەکانی لەبارەی ئەو پرسە دەخاتەڕوو.

لەکاتێکدا، بڕیاربوو لە ڕۆژی 25ی شوباتی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام کۆمسیۆن لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند ناتوانن لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا