گفتوگۆكانی بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی پرسی ئاو بێ ئەنجام بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گفتوگۆكانی بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی پرسی ئاو بێ ئەنجام بوون و ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانیش دەڵێت، تاوەكو ئێستا لایەنی توركی وەڵامی داواكارییەكانیان نەداوەتەوە.

توركیا تاوەكو ئێستا وەڵامی داواكارییەكانی عێراقی نەداوەتەوە كە داوایكردبوو پشكی ئاوی رووباری دیجلە بۆ 500 مەتر سێجا لە چركەیەك زیادبكات و رووباری فوراتیش 300 مەتر سێ لە چركەیەك بەربداتەوە.

سەرەڕای گفتوگۆ بەردەوامەكانی حكومەتی عێراق لەگەڵ توركیا، بەڵام بەهۆی دروستكردنی یەكێك لە بەنداوەكان لەلایەن توركیاوە، سەدا 50ی پشكی ئاوی عێراق كەمیكردووە.

هەروەها بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە، دەبێت دانوستانی جددی و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت و ئاو بە یەكسانی دابەش بكرێت، وەك چۆن لە زۆرێك لەو وڵاتانەی ناوچەكە خاوەنی ئاوی هاوبەشن و پێكەوە ئیدارەی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا