ناتانیاهۆ لە پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل شکستیهێنا

پۆڵەتیک پرێس

بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل لە هەوڵەکانی شکستی هێنا و سەرۆکی وڵاتەکەی کەسێکی دیکەی لەشوێنی ئەو ڕاسپارد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ ی ئایار-ی ٢٠٢١ ڕئوڤین ڕیڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل، یائیر لابید-ی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ ڕاسپارد حکومەتێکی نوێ بۆ ئیسرائیل پێکبهێنێت.

یائیر لابید ڕکابەری بنیامین ناتانیاهۆیە و ڕاسپاردنی دوای ئەوە هات، ناتانیاهۆ دوای مۆڵەتێکی ٢٨ ڕۆژی بۆ پێکهێنانی حکومەت شکستیهێنا و یاداشتنامەی ڕاسپاردنی ڕادەستی سەرۆکی وڵاتەکەی کردەوە.

لە حاڵەتی شکستهێنانی یائیر لابدیش لە پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا، پەرلەمانی ئیسرائیل کاندیدی سێیەم بۆ سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێرێت، ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی ئەو کارە بکات، هەڵبژاردنێکی نوێ لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا