بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی ھێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بونیادبنێین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە ئەمنی و سەربازییەکان و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیلە سەرخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و رایگەیاند، ھەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات بەردەوامە و کارەکانمان بە ئاڕاستەی دوورخستنەوەی وڵاتە لەو دۆخە ناسەقامگیرەی ناوچەکەی تێکەوتووە، بۆ ئەوەش لەگەڵ ھێز و لایەنەکان لە ھەماھەنگیداین و نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.

‎لەبارەی رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و سەرخستنی ھەوڵەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە ھەوڵەکانمان بۆ بەدیھێنانی ئەم ئامانجە باڵایە بەردەوامین و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی، ھێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بونیادبنێین. ھەموو ئیرادەیەکیش لەدەرەوەی ئەم نییەتە رەتدەکەینەوە و نامانەوێت بەرژەوەندیی ‌حزبی تێکەڵی ئەم پرسە نەتەوەییە بکرێت.

لەبەرامبەردا جۆوڵ ڤاوڵ سوپاسی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لەڕێگەی دەستپێکردنەوەی ئەرک و چالاکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی کێشەکانی وەزارەتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا