دوو رۆژنامەنووسی تر لە غەززە کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دوو رۆژنامەنووس کوژران، بەمەش ژمارەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکان لەسەرەتای دەستپێکی شەڕەوە گەیشتە 107 رۆژنامەنووس.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دوو رۆژنامەنووس کوژران و یەکێکیان هاوکاری ئاژانسی فرانس پرێس بووە، دووەمیان کوڕی وائیل دەحدوح، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە بوو، کە مانگی رابردوو لە بۆردومانێکدا برینداربوو.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، مستەفا سورەیا و حەمزە وائیل دەحدوح لە ناوچەی میراج لە رەفەح لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان بۆردمان کراون و کوژراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی فەڵەستین، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە تاوەکو ئێستا، 107 رۆژنامەنووس لەکەرتی غەززە کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا