بەڕیتانیا زەنگی مەترسیداری لێدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا ڕایگەیاند، ئاستی مەترسییەکانی کۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە چوارەم، لە ماوەی داهاتوودا زانیاری زیاتر سەبارەت بە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڵاو دەکەنەوە.

دەسەڵاتدارانی بەڕیتانیا لە بەشی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، مەترسیەکانی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بۆ ئاستی چوارەم بەرزبووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، کە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن خێراتر لە کۆرۆنای دەلتا بڵاو دەبێتەوە، ئەمەش مەترسیەکان لەسەر وڵات زیاد دەکات.

هەر بەو هۆیەشەوە، هەموو ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵ لەو وڵاتەدا ڕاگیراوە، پێشبینی دەکرێت دووبارە کەرەنتین ڕابگەیەننەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا