ژمارەی قوربانیان لە کەرتی غەززە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە6ی کانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشکرایکرد،” بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە هەتا دێت ژمارەی کوژراوان و برینداران زیاتر بەرزدەبنەوە و برسێتی زۆیش ڕووبەڕووی دانیشتووانی غەززە بووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا بەهۆی هێرشەکانەوە 22 هەزار و 722 کەس کوژراون و 58 هەزار و 166 کەسیش برینداربوون.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە و ژمارەی قوربانیانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، کەرتی تەندروستیش لە غەززە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا