پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە هۆی دوو تەقینەوە لە ڕێوڕەسمی یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی؛ 73کەس کوژران و زیاتر لە 170 کەسیش بریندار بوون.
رۆژی چوارشەممە، 03-01-2024، ئاژانسەکانی ئێران رایانگەیاند، بە هۆی دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی، لە شاری کرمانی ئەو وڵاتە لانیکەم 73کەس کوژراون و زیاتر لە 170کەسیش بریندار بوون.
میدیای فەرمی ئێران دەڵێت، هێرشەکە “تیرۆریستی بووە، تیرۆریستێک دوو بۆمبی لەنێو جانتایەک داناوە و لە رێوڕەسمەکەدا تەقاندوونەتەوە”. هاوکات بەرپرسانی ئەمنی داوایان لە بەشدارانی رێوڕەسمی یادی قاسم سولەیمانی کردووە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-01-2024، چوار ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا تێدەپەڕێت. بەوبۆنەیە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر چووبوونە سەر گۆڕەکەی لە شاری کرمان.
بەرەبەیانی رۆژی 03-01-2020، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکادا قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.