پۆڵەتیک پرێس
نرخی نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەبرزی مایەوە هەر بەرمیلێک بەم نرخە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 16ی نیسان، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 106 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەم دواییانە نرخی نەوت زۆر بەرز بووەوە نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە 130 دۆلار، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، بەڵام دواتر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، لە ئێستاشدا بە هۆی راگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن کە ئێران و وڵاتانی عەرەبی پێشوازییان لێکرد نرخی نەوت دووبارە بەرز بووەتەوە.