نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لەسەروو 151 هەزار دیناری عێراقییەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی کانونی یەکەم، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 800 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراق ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لەکاتێکدا 100 دۆلار بۆ 148 هەزار دیناری عێراقی دابەزیبوو، بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایان لە سەرەتای ساڵی نوێوەوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە26ی کانونی یەکەم، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەنێوان ئەمریکا و بانکی ناوەندی هەماهەنگی نوێ هەیە، بەمەبەستی جێگریکردنی نرخی دۆلار و دینار و بەهۆی بەردەوامی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی حکومەتەوە پێشبینی دەکەن، لە سەرەتای ساڵەوە نرخی 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 145 هەزار دینار داببەزێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا