پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌ی پوله‌كه ڕاست نه‌كاته‌وه، ئه‌وا قورسترین سزاده‌درێت.
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دروستكردنی پولێك به‌بۆنه‌ی هاتنی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان كه نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره به “بێڕێزییه‌كی گه‌وره” ناوده‌بات و ده‌ڵێت “سكاڵای خۆمان ده‌ستبه‌جێ له‌و كاره ڕاگه‌یاندووه”.
كاڵن داواشده‌كات، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاستبكرێته‌وه “ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌كرایه‌وه ئه‌وا سزای قورسی ده‌بێت”.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه تورگای شاهین، جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دروستكردنی پولێك به نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره به‌بۆنه‌ی هاتنی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “ئێمه پاره‌ی سه‌ربازه‌كانی بارزانی ده‌ده‌ین، پێویسته هه‌ركه‌س سنوری خۆی بزانێت”.
ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په توندتر له شاهین ڕه‌خنه‌ی له‌و كاره گرتووه و ده‌ڵێت “نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره له‌ژێر پێماندایه”.
میدیای توركی به‌توندی ڕه‌خنه له‌دروستكردنی ئه‌و پوله ده‌گرێت كه نه‌خشه‌كه‌ی له‌سه‌ره و به “ئابڕووچوون” ناویده‌بات.