سامانە سرووشتییەکان: تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایکرد، دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و تا ئێستا زیاتر لە%80ـی کۆی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، تا ئێستا زیاتر لە 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە و زیاتر لە %80ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون.

بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دابەشکردنی نەوت بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
هەولێر، زیاتر لە 90 ملیۆن لیتر
سلێمانی، نزیکەی 72 ملیۆن لیتر
دهۆک، نزیکەی 44 ملیۆن لیتر

هەروەها سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان سوودمەند بوون لە وەرگرتنی نەوتی سپی کە دەکاتە زیاتر لە %80ـی کۆی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان.

لە رێکەوتی 4ـی 10ی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دابەشکردنی نەوتییان بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێکرد، بڕیارە هەموو خێزانەکانی هەرێمی کوردستان مافی وەرگرتنی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵانیان پێ بدرێت بەرامبەر بڕی 104 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا