پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هیندستان، مووشەکێکی بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدا کە لەگەڵ خۆیدا گەڕۆکێکی هەڵگرتووە و لێکۆڵینەوە لە کونە رەشەکان دەکات.
مووشەکەکە کاتژمێر 9:10 خولەکی شەو بەکاتی ناوخۆیی هیندستان، لە ناوچەی سیرهاریکۆتا-وە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
ئەمە دووەمین جارە بەم مەبەستە کەشتییەکی ئاسمانی رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت و پێشتر لە ساڵی 2021 دا، ئاژانسی ناسا بەهەمان مەبەست و بۆ لێکۆڵینەوە لە کونە رەشەکانی گەردوون کەشتییەکی ئاسمانی هەڵدا.
ئاژانسەکە لە پێگەی تایبەتی خۆی نوسیوویەتی، “ئامانجمان ئەوەیە کە یارمەتی زانایان بدەین لە چۆنییەتی تێگەیشتن لە وردەکارییەکانی کونە رەشەکان و زیادکردنی زانیارییەکانمان لەسەر ئەو دیاردە گەردوونییە”.
کونە رەشەکان بەو ناوچانەی گەردوون دەوترێت کە ماددەکان لەناوخۆیدا تێکشکاوە و هێزی کێشکردنی هێندە بەهێزە، کە هیچ شتێک و تەنانەت رووناکیش ناتوانێت لێی دەربازبێت.
کونە رەشەکان لەئەنجامی تەقینەوەی ئەستێرەکان و یەکگرتنیان درووست دەبن، هەندێکیان قەبارەیان هێندە گەورەیە کە ملیاران جار لە ئەستێرەی خۆر گەورەترە.