بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە31ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی  221,351,693 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 201,511,639 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 19,840,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا