كار بۆ دابەزینی نرخی بەنزین دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی سامانە سرووشتییەکان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “بۆ كۆبونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان چاوەرشوانی وەڵامین، بەمزوانە لەبارەی پرسی گرانبونی نرخی بەنزین كۆدەبینەوە”.

زیاتر لە مانگێكە نرخی سوتەمەنی بەتایبەت نرخی بەنزین گرانبوونی بەخۆوە بینیوە، ئەوەش هاوڵاتیان و شۆفێرانی نیگەرانكردووە چەند جارێكیش لەرێگەی دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشانداەوە داوایان لەلایەنە پەیوەنیدراەكان كردووە رەچاوی بارودۆخی ئابووری بكرێت كار بكەن بۆئەوەی نرخی بەنزین كەمبكرێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ گۆرانكاریەك لە نرخەكەی نەكراوە.

گولیزار ره‌شید سندی، جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی سامانی سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “دوای بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بڕیاربوو لەدوای كۆتای هاتنی پشووەكانی جەژنی قوربان كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و یەكە ئیداری و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دابەزینی نرخی بەنزین ئەنجام بدەین، بەڵام بەهۆی وەڵامنەدانەوەی وەزارەت تائێستا ئەو كۆبونەوەیە نەكراوە”.

وتیشی “ئێمە چاوەڕوانی وەڵامین، بەمزوانە ئەو كۆبونەوەیە لەسەر پرسی گرانبونی نرخی بەنزین دەكەین، بۆ ئەوەی بزانین هۆكاری بەرزبونەوەی چیە و چارەسەرێكی بۆ دابنرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا