ڤێنیسیا گرووپی گەشتیاری گەورە و بڵندگۆی قەدەغەکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەهەنگاوێکیدا بۆ پارێزگاریکردن لەو شارە گەشتیارییە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەشتیاران لەسەری، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا هاتنەناوەوەی گرووپی گەشتیاری کە ژمارەیان زیاتر بێت لە 25 کەس و بەکارهێنانی بڵندگۆ لەو شارە قەدەغە بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی فەرمی شارەکە، بڕیارەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێگە بە هیچ گرووپێک نادرێت کە ژمارەیان لە 25 کەس زیاتربێت، داخڵی شارەکە ببن.

هەروەها دەشڵێت، “بەکارهێنانی بڵندگۆ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە خەڵکی بێزاردەکات”.

زۆری ژمارەی گەشتیار کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ڤێنیسیا داناوە، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، شارەوانی ڤێنیسیا پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد کە تێیدا هاتووە، هەر گەشتیارێک بیەوێت سەردانی شارەکە بکات، رۆژانە بڕی 4 دۆلار و 30 سەنتی لێ وەردەگیرێت.

ئیلیزابێتا پێسک، بەرپرسی ئاسایشی شارەکە لەبارەی بڕیارەکانەوە دەڵێت، “بۆ ئەوەیە کە سیستمەی گەشتیاری شارەکە رێکبخەینەوە”.
شاری ڤێنیسیا رووبەرەکەی تەنها 7.6 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەڵام یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان؛ بەگوێرەی دامەزراوەی نیشتیمانیی ئیتاڵی، ساڵی 2019 زیاتر لە 13 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهانەوە سەردانی ئەو شارەیان کردووە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەی گەشتیاران پێوانەیی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بشکێنێت.

پێشتر لەمساڵدا، ئاژانسی کەلتوری نەتەوە یەکگرتووەکان- یونسکۆ هۆشداری دابووە حکومەتی ئیتاڵیا لە هەنگاوەکانی بۆ پاراستنی ئەو شارە لە مەترسی لەناوچوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا