پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە27ی کانونی یەکەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، پاک ڕاگرتنی شەقام و شۆستە و شوێنە گەشتیارییەکان لەرۆژانی پشوودا بەردەوامە.
شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، “کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا سیمایەکی جوان و ژینگەیەکی تەندروست دەبەخشێت بە شارەکەمان”.
ئاماژەی بەوەکرد،” بە ماف و ئەرکی خۆمانی دەزانین سزا و تاوانەی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بەکاربێنین کەخۆڵ و خاشاک فرێدەدەن لە شوێنە گشتییەکان و شەقامە سەرەکیەکان”.
لەکاتێکدا، دوێنێ سێشەممە، عوسمان عارف، لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند،” لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە تیمە گەڕۆکەکانی شارەوانی سلێمانی دەست بە لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر شەقام و شۆستەکان دەکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەن کە شەقام و شۆستەکانیان داگیرکردووە و ئاگادارکراونەتەوە زیادەڕۆییەکان لاببەن، بۆئەوەی زەرەرمەند نەبن، چونکە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەڵدەستن بە لابردنی زیادەڕۆییەکان.