پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری گوندی خەراجیان هاوڵاتیەك دەستگیرکرا، کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە24ی کانونی یەکەم، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە،” کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ لە گەڕان و پشکنینی بەردەوامدان و ڕێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن ، کە خەریکی ڕاوکردنی باڵندەبوو هاوکات دەستگیرا بەسەر دوو باڵندەی جۆری (کۆتری شینکە) ڕاوکراو لەگەڵ یەک تاپڕ .
ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .