دوای سێ هەفتە لە بڕینی ئێران کارەبای بۆ دیالە گەڕاندەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی حکومی لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، لەدوای سێ هەفتە لە بڕینی، هێڵی کارەبای ئێران گەڕێندراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی حکومی ئاماژەی بەوەکرد، “ئێران هێڵی کارەبای دیالەی گەڕاندووەتەوە لەدوای ئەوەی بۆماوەی سێ هەفتە بە هۆکاری جیاجیا هێڵەکەی بڕی”.

وتیشی: لە بەیانی ئەمڕۆوە هەنگاو بە هەنگاو تێکڕای پێدانی کارەبا لە دیالە زیادبووە.

پێشتریش سەرچاوەیەکی حکومی ئاشکرای کرد، “ئێران بە هۆکارگەلی نادیار کارەبای لە دیالە بڕیوە، بەهۆی ئەمەوە پێدانی کارەبا لە پارێزگاکە کەمیکردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا