سامان بەرزنجی: دەست بەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرین بۆ دابەزاندنی كێش بەكاردەهێنرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەست بەسەر هەموو ئەو دەرمان و گژوگیایانەدا دەگرن كە لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا رێكلامی “دابەزاندنی كێش”یان بۆ دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 23-12-2023، بە ئامادەبوونی پسپۆران و بەرپرسانی تەندروستیی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی زانستی لەبارەی نەخۆشی قەڵەوی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هۆكار و چارەسەرییەكانی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا “تكا”ی لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد، “بڕوا بە پڕوپاگەندەكانی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوانەی رێكلام بۆ هەندێك گژو گیا و دەرمانان دەكەن، گوایە كێش دادەبەزێنن؛ مەكەن، چونكە هیچیان زانستی نین و لایەنی تەندروستییان نییە، بەڵكوو خراپیشن”.

وەزیری تەندروستی باسی لەوەكرد، وەزارەتەكەی دەستیكردووە بە ڕاگرتن و دانانی رێنمایی پێویست و دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە گژوگیا و دەرمانانەی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكلامیان بۆ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا