دەوڵەتی یاسا: بێ ئێمە ناتوانن حکومەت پێکبهێنن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد سەهیود، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی بەدووری دەزانێت، کورد و سوننەکان بەبێ دەوڵەتی یاسا بتوانن لەگەڵ رەوتی سەدر، گەورەترین کوتلەی پەرلەمان پێکبهێنن.

ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: کوتلە سیاسییەکانی سوننە و کوردەکان، ناتوانن لەگەڵ هێزێکی شیعە هاوپەیمانی دروست بکەن و بایکۆتی هێزێکی دیکەی شیعە بکەن، بەو واتایەی، ناتوانرێت هاوپەیمانی لەگەڵ رەوتی سەدر دروستبکرێت و هێزەکانی دیکەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە پشتگوێبخرێت.

باسی لەوەشکرد، “کورد و سوننەکان کار بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکەن لەڕێی هاوپەیمانی و دانوستان لەگەڵ شیعەکان، ساڵانێکی زۆرە هەر بەمشێوەیە بووە و وتیشی: چاوەڕێی یەکڕیزی هەڵوێستی شیعەین تا بتوانین بچێنە گفتوگۆ و دانوستانی جددی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق”.

چوارچێوەی هەماهەنگی زۆربەی هێزە شیعەکانی عێراقی لەخۆگرتووە جگە لە رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا