کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بڵاودەکاتەوە کە لە رۆژانی (16و18)ی-12-2023 بەڕێوەچوو.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: ئەنجامی94.4% ی دەنگەکان رادەگەیەنین کە ئەنجامی 36 هەزار وێستگەی دەنگدانە، کە 16 ملیۆن و 877 هەزار کەس کارتی بایۆمەتریان هەبووە و هەروەها دوو هەزار وێستگەی دەنگدانیش کە سکاڵایان لەسەرە وردبینی دەکرێن.

سەبارەت بە پارێزگای کەرکوکیش کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدا:هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە 142 زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە کە 139 هەزار و 373 دەنگە.

لە پارێزگای دیالەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە لیستی سەربەخۆ بە ژمارە 120 بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی کردبوو، 23 هەزار و 715 دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای نەینەوا، هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا ژمارە 134، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا 45 هەزار و 939 دەنگی بەدەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا