یەکێتی لە دیالە کورسییەکی بەدەستهێنا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە کورسییەکی بەدەستهێنا و تاکە لیستی کوردییە لەو پارێزگایە کورسی بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەی ئەنجام بەراییەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە تاکە لایەنی کوردی لەو پارێزگایە، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە و کورسییەکی بەدەستهێناوە.

ئەنجامە بەراییەکانی پارێزگای دیالە بەم شێوەیەن:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
26 هەزار دەنگ
1 کورسی

هاوپەیمانی دیالەتونا:
110 هەزار دەنگ
4 کورسی

هاوپەیمانیی تەقەدووم:
95 هەزار دەنگ
3 کورسی

سیادە:
80 هەزار دەنگ
3 کورسی

ئیستحقاقی دیالە:
63 هەزار دەنگ
2 کورسی

هاوپەیمانیی عەزمی عێراق:
45 هەزار دەنگ
1 کورسی

هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی:
30 هەزار دەنگ
1 کورسی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا