ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە16ی کانونی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریکردنی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئاشکراکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە کاتژمێر 7ی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و ئێوارە کاتژمێر 6 دەنگدان کۆتایی هات.

ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:

كەركوك، رێژەی بەشداریكردن 70.28 %

نەینەوا، رێژەی بەشداریكردن 75 %

سەڵاحەدین، رێژەی بەشداریكردن 76 %

دیالە، رێژەی بەشداریكردن 78 %

بەسرە، رێژەی بەشداریكردن 71 %

زیقار، رێژەی بەشداریكردن 72 %

واست، رێژەی بەشداریكردن 74 %

كەربەلا، رێژەی بەشداریكردن 66 %

بابل رێژەی بەشداریكردن 69.7 %

میسان رێژەی بەشداریكردن 67 %

دیوانیە رێژەی بەشداریكردن 77 %

ئەنبار رێژەی بەشداریكردن 63 %

هاوکات، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کاتژمێر 6ی ئێوارە کۆتایی دێت و لەدوای ئەو کاتەوە ئامێرەکان پەنجەمۆر ناخوێننەوە و تا دەنگدانی گشتی ئەنجامدەدرێت، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشکراناکرێت و دوای دەنگدانی گشتی بەکەمتر لە 24 کاتژمێر ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا