دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و تا ئێستا 175 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایکرد، دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و تا ئێستا نزیکەی %68ـی کۆی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، تا ئێستا زیاتر لە 175 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە و 887 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون.

بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دابەشکردنی نەوت بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ 70 ملیۆن و 826 هەزار و 885 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 65 ملیۆن و 974 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ: 38 ملیۆن و 395 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

هەروەها، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاشکرایکرد، تا ئێستا زیاتر لە 876 هەزار خێزان لە سەرانسەری هەرێم نەوتیان وەرگرتووە کە دەکاتە %68ـی خێزانەکانی هەرێم.

بەپێی پارێزگاکانیش، لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 354 هەزار و 143 خێزان نەوتیان وەرگرتووە، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 329 هەزار و 893 خێزان تا ئێستا لە وەرگرتنی بەشە نەوتی ئەمساڵ سوودمەند بوون، هەروەها لە دهۆک و ئیدارەی زاخۆش 191 هەزار و 979 خێزان نەوتی سپییان پێدراوە.

لە رێکەوتی 4ـی 10ی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دابەشکردنی نەوتییان بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێکرد، بڕیارە هەموو خێزانەکانی هەرێمی کوردستان مافی وەرگرتنی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵانیان پێ بدرێت بەرامبەر بڕی 104 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا